کانونی یه‌که‌م 17, 2018 13:57 Asia/Tehran
  • ئێران لە سەرکەوتن بەسەر شاخە سەهۆڵ میدالیای زیوی وەرگرت

هەڵبژاردەی ئێران لە ڕکابەریی سەرکەوتن بەسەر شاخە سەهۆڵی پاڵەوانیی جیهان لە ڕووسیا بە کەوتنە ریزی دووهەمی پێشبڕکێکان، میدالیای زیوی تیمی ئەو خولەی ڕکابەرییەکانی بەدەست هێنا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، هەڵبژاردەی وەرزشکارانی ئەو لقە وەرزشییەی ئێران لە پێشبرکێکانی پاڵەوانیی جیهان کە بەشێوەی "کمباین" لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو، توانی بە دەس خستنی پلەی بەنرخ لە چەند شێوازی جیاجیادا، بەگشتی پلەی دووهەمی تیمی و میدالیای زیو بەدەست بێنێ.

لەو خولەی پێشبڕکێکان "محەممەدرەزا سەفدەریان" لە ئێران لە بەشی "کمباین" ی تاکەکەسی پیاوان، توانی میدالیای بڕۆنز وەربگرێ.

"محەممەد ڕەزا سەفدەریان"، "موحسین بەهەشتی"،  "زەینەب کوبرا موسەوی" و "شەبنەم ئەسەدی" ئەندامانی هەڵبژاردەی ئێران لەو پێشبڕکێیانەدا بوون.

سەرپەیڤ