کانونی یه‌که‌م 17, 2018 17:36 Asia/Tehran
  • چوار سەرکەوتن بۆ نوێنەرانی شەترەنجی ئێران لە خولی شەشەمدا

چوار سەرکەوتن و یاریەکی یەکسان دەسکەوتی کردەوەی شەترەنجبازانی ئێرانی بوو لە خولی شەشەمی ڕکابەریی تاکەکەسیی پاڵەوانیی ئاسیا.

بەپێی راپۆری گرووپی وەرزشیی هەواڵدەریی "بۆرنا"؛ خولی شەشەمی ڕکابەریی تاکەکەسیی پاڵەوانیی ئاسیا ئەمرۆ کۆتایی پێهات و تێیدا نوێنەرانی شەترەنجی ئێران چوار سەرکەوتنیان بەدەست هێنا و یاریەکیشیان بەیەکسان کۆتایی پێهێنا.

"پەرهام مەقسودلوو" لە خەنیمی ئەندۆنزیایی خۆی بردەوە. "عەلیڕەزا فیروزجا" توانی لە نوێنەری فیلیپین بەرێتەوە.
"محەممەد ئەمین تەباتەبایی " لەهەمبەر خەنیمی چینی و شانسی ژمارە دەی پاڵەوانی سەرکەوتنێکی بەنرخی بەدەست هێناو "ئێحسان قائیم مەقامی"یش لە نوێنەری ئەندۆنزیای بردەوە.

لە بەشی خانمانیشدا "مۆبینا عەلی نەسەب" لە هەمبەر خەنیمە هیندستانییەکەی بە یاریەکی یەکسان ڕازی بوو.

حەڤدەهەمین خولی پێشبڕکێکانی تاکەکەسیی پاڵەوانیی ئاسیا هەتا ٢٨ی سەرماوەز لە "ماکاتی"ی فیلیپین بەڕێوە دەچێ.