کانونی یه‌که‌م 17, 2018 18:05 Asia/Tehran
  • کۆتایی خولی حەوتەمی شەترەنجی پاڵەوانیی ئاسیا و هەڵکشانی تەباتەبایی بۆ پلەی دووهەم

لەکۆتایی خولی حەوتەمی ڕکابەرییەکانی شەترەنجی پاڵەوانیی ئاسیا، تەباتەبایی بۆ پلەی دووهەمی خشتە هەڵکشا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ لە کۆتایی خولی حەوتەمی پێشبڕکێکانی شەترەنجی پاڵەوانیی ئاسیا، سەید "محەممەد ئەمین تەباتەبایی" بە سەرکەوتن بەسەر خەنیمەکەیدا، بۆ پلەی دووهەمی ئەو پێشبڕکێیانە هەڵکشا. ناوبراو لە کۆتایی خولی شەشەم لەپلەی شەشەمدا بوو.

لە خولی حەوتەمدا، تەباتەبایی لەهەمبەر "ستورمان"ی هیندستانی بە ریتینگی٢٦٦٤، "پەرهام مەقسودلوو" لەهەمبەر "هائۆ نی"ی چینی بە ریتینگی٢٦٨٣و "عەلیڕەزا فیروزجا" لەهەمبەر "شاردل گاگار"ی هیندستانی بەریتینگی٢٥٠٤ سەرکەوتنیان بەدەست هێنا. لەو خولەدا، "ئێحسان قائیم مەقامی" لەهەمبەر "ئابهیجیت کۆنتە"ی هیندستانی بە ریتینگی٢٤٦٩ بە ئەنجامدانی یاریەکی یەکسان و بێ بردنەوەو دۆڕان ، وازی هێنا.

"مۆبینا عەلی نەسەب"یش لە خولی حەوتەمدا یاریی لەگەڵ خەنیمی چینی خۆی بە ریتینگی٢٠١٧ دۆڕاند.