کانونی یه‌که‌م 18, 2018 16:38 Asia/Tehran

"عەلیڕەزا فیروزجا" بلیمەتی شەترەنجی ئێران توانی پلەی یەکەمی پێشبڕکێکانی شەترەنجی تاکەکەسی بەشی "هەرەخێرا"ی ڕکابەریی پاڵەوانیی ئاسیا بەدەست بێنێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "فیروزجا" کە لەبەشی ستانداردی پێشبڕکێی شەترەنجی پاڵەوانیی ئاسیا پلەی شانزەهەمی بەخۆتەرخان کردبوو، لە بەشی"هەرەخێرا"دا بە دەس خستنی ٧.٥ ئیمتیاز بانتر لە هەموو خەنیمە ئاسیاییەکانی پلەی پاڵەوانی بەدەست هێنا.

لەو بەشەدا، سەید"محەممەد ئەمین تەباتەبایی" توانی پلەی دووهەمی ڕکابەرییەکان بەدەست بێنێ. ناوبراو کە بەرلەوە بە٦.٥ئیمتیاز لەبەشی ستاندارددا پلەی دووهەمی بەدەست هێنابوو لە بەشی هەرەخێرادا بە حەوت ئیمتیاز پاش فیروزجا لە پلەی دووهەمدا ڕاوەستا.

لە ڕکابەریی هەرەخێرای پاڵەوانیی ئاسیا، "ئێحسان قائیم مەقامی" پلەی چوارەمی بەدەست هێناو"پەرهام مەقسودلو" تەنیا بە پلەی بیست و یەکەم ڕازی بوو.

ڕکابەریی شەترەنجی تاکەکەسیی پاڵەوانیی ئاسیا لە شاری "ماگاتی" فیلیپین خەریکە بەڕێوە دەچێ.