کانونی یه‌که‌م 18, 2018 16:38 Asia/Tehran
  • دوو یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ناویان کەوتە نێو پێڕستی باشترین بەربژێرانی ئاسیا

ماڵپەڕی "فەکس سپۆرت"ی چین ناوی "عەلیڕەزا جەهانبەخش" و"عەلیڕەزا بەیرانوەند" هێرشبەر و گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانی خستەنێو پێڕستی بەربژێرانی باشترین یاریزانانی کیشوەری ئاسیا لە ساڵی٢٠١٨دا.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، ئەو ماڵپەڕە پێڕستی بەرایی بیست و چوار کەسیی بەربژێری بەدەست هێنانی نازناوی باشترین یاریزانی ئاسیا لە ساڵی٢٠١٨ ی ڕوانگەی کارناسانی ناساند.

لەنێو بیست و چوار یاریزانی ناسێندراو، پێنج یاریزان ژاپۆنین کە هۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە لە مۆندیالی٢٠١٨ی ڕووسیا کە وەک تەنیا تیمی ئاسیایی گەیشتە قۆناخی یەکلاکەرەوەی ئەو پێشبڕکێیانە.

هەروەها ماوەیەک لەمەوبەر، تیمی "کاشیما ئانتلەرز"ی ژاپۆنیش توانی پلەی پاڵەوانی خولی پاڵەوانانی ئاسیا بەدەست بێنێ.