کچەکوردێکی پاوەیی پلەی یەکەمی حیساب کردنی بۆ خۆی تەرخان دا
کیانا عەبدوڵڵاهی فەر لە بیست و سێهەمین خولی کێبەرکێیەکانی جیهانی حیساب کردنی بە زەینی بیرکاری کە لە وڵاتی مالزی بەڕێوە چوو توانی مێداڵیای ئەو ڕکەبەرایەتیانە بە دەس بێنێ .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی دەنگ و ڕەنگی تەلەفیزیونی ناوەندی کرماشان "کیانا عەبدوڵڵاهی فر " لە بیست و سێهەمین خولی کێبەرکێیە جیهانیەکانی حیساب کردنی بە زەینی بیرکاری کە لە وڵاتی مالزی بەڕێوە چوو توانی سەرەڕای ئاستی بەرزی ئەو کێبەرکێیانە لە سەر سەکووی یەکەمی ئەو خولە ڕاوەستێ و مێداڵیای زێڕ لە مل بکات . ئەو قۆتابیە بلیمەتە ڕۆژی دووشەمە لە نێو پێشوازی گەرم و گوڕی خەڵک و بەرپرسانی پاوە گەیشتە ئەو شارە و ڕێزی لێ گیردرا .کیانا عەبدوڵڵاهی فەڕ قوتابیی پۆڵی شەشەمی سەرەتاییە کە ساڵی ڕابردوو فێرکاریی حیساب کردنی بە زەینی بیرکاری لە ژێر چاودێری مامۆستا سەردار سدیقی دەسپێکردووە . ناوبراو ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە کێبەرکێیەکانی نوێنەتەوەیی لە وڵاتی مالزی کە بە ئامادە بوونی زیاتر لە سێ هەزار قوتابیی لە 43 وڵاتی جیهانەوە بەڕێوە چوو بەشداری کردووە و توانی پلەی یەکەم بە دەس بێنێ .