کانونی دوھەم 05, 2019 08:18 Asia/Tehran
  • خۆبواردنی شەترەنجکاری ئێرانی لە پێشبڕکێ لە گەڵ یاریزانی ئیسراییلی

شەترەنجکاری ئێرانی خۆی بوارد لە رکابەری کردنی یاریزانی رژێمی زایۆنی .

وارین غولامی شەترەنجکار لەپێشبڕکێکانی هەرە خێرای جامی ریلتۆنی سوید بە وەدەسهێنانی حەوت خاڵ بوو بە جێگری پاڵەوانەتی .

 ئەم شەترەنجکارە ئێرانیە کە تا دەوری  حەوتەم لە هەموو دەورەکاندا سەرکەوتبوو ، لە خولی حەوتەمدا لە یاریکردن لە گەڵ نوێنەری رژێمی زایۆنی خۆی بوارد و خاڵێکی لە دەستدا و سەرەنجام بوو بە دوهەم .

لەم پێشبڕکێیانەدا نوێنەری فەڕەنسە بە هەشت خاڵ بە پاڵەوانەتی گەیشت و نوێنەری رژێمی زایۆنی بە حەوت خاڵ دوای ئێران بوو بە سێهەم .

کۆماری ئیسلامیی ئێران رژێمی زایۆینی بە فەرمی ناناسێ و لە چوارچێوەی ئەم سیاسەتە پڕەنسیپیەدا ، وەرزشکارانی ئێران لە پێشبڕکێ جیهاینەکاندا لە هەر بوارێکی وەرزشی دا کە لە گەڵ نوێنەری ئیسراییل بکەون ، لەبەر داکۆکی لە ئارمانجی گەلی چەوساوەی فەلەستین لە گەڵ نوێنەری ئەو رژێمە پێشبڕکێ ناکەن .

سەرپەیڤ