کانونی دوھەم 06, 2019 07:47 Asia/Tehran
  • جامی  تۆپی پێی گەلانی ئاسیا ٢٠١٩ (ئیمارات)

جامی تۆپی پێی گەلانی ئاسیا ٢٠١٩ هەفدەهەمین خولی جامی گەلانی ئاسیایە، ئەم خولە هاوکات لەگەڵ یاری نێوان ئیماراتی خانە خوێ و بەحرەین دەستپێکرا و یارییەکە بە ئەنجامی یەک – یەک کۆتایی پێهات.

 

ژماری تیمەکانی بەشداری قۆناخی کۆتایی لە ساڵی ٢٠١٩ لە ١٦ تیم بۆ ٢٤ تیم زۆرتر بۆتەوە . هەروەها خولی پێشەکی ئەم ڕکابەرییانە تێکەڵاوی خولی پێشەکی جامی جیهانی ٢٠١٨ ڕوسیا بۆتەوە .

بەرگریکاری پلەی پاڵەوانەتی لەم ڕکابەرییانە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆسترالیایە. پاڵەوانیی ئەم ڕکابەرییانە وەکوو نوێنەری ئاسیا لە جامی کۆنفێدراسیۆنەکانی ٢٠٢١ دا بەشداری دەکات.

 ئۆسترالیا پاڵەوانی 2015ی ئاسیا

هەشت یاریگەی لە وڵاتی ئیمارات تەرخان دراون بۆ یارییەکانی جامی گەلانی تۆپی پێی ٢٠١٩ ،   ڕێو ڕەسمی دەستپێکرانی یارییەکان  لە یاریگەی شاری زایدی ئەبوو زەبی  بەڕێوە چوو ، هەر وەها  ڕێوڕەسمی کۆتایی یارییەکانیش هەر لەم یاریگەیە  دا بەڕێوە دەچێت.

تیر و پشکی سەرەکی ئەم خولەی ڕکابەرییەکان لە بەرواری ١٤ گوڵانی ئەمساڵ (١٣٩٧) لەشاری دۆبەی بە ئامادە بووونی ٢٤ تیم لە چوار گوڵدان بۆ شەش تیم ئەنجام درا. تیمەکان بە گوێرەی تیر و پشک لە گرووپەکانی A تاF  سەقامگیر بوون.

هەرکامە لە تیمەکان دەتوانێی لانیکەم ١٨ و لانی زۆر ٢٣ یاریزان بانگ بکات بۆ ئەم خولەی ڕکابەرییەکان؛ هەڵبەت ئەمە لە حاڵێک دایە کە لانیکەم ٣ کەس لە یاریزانانی بانگ کراوە گوڵپارێز بن . لەم ڕکابەرییانە دا دوای قۆناخی چوار یەکی  بەر لە فیناڵ لە سیستێمی یارمەتی دانی داوەری ڤیدیۆیی کەڵک وەردەگرن.

یاری نێوان ئیماراتی خانە خوێ و بەحرەین بە ئەنجامی یەک – یەک 

 

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران یەکێ لە  پڕ لە شانازیترین تیمەکانی مێژووی جامی گەلانی ئاسیایە و ڕێکۆردگەلێکی زۆری بە خۆ تەرخان داوە. ئێران لە خولەکانی ئەم ڕکابەرییانە دا بەردەوام گوڵکاری بەناوبانگی بووە و لە ٧ خول لە ١٧ خولیی ئەم ڕکابەرییانە گوڵکاری یارییەکان لە ئێران بووە و هیچ وڵاتێک بە ڕادەی ئێران ئەم نازناوەی بە خۆ تەرخان نەداوە.

 جامی گەلانی ئاسیا گۆڕەپانێکی باش بوو بۆ دەرکەوتنی دیاردەکانی ئێرانی، یاریزانانێک وەک حسەینی کەلانی (١٩٦٨)، ناسر حێجازی (١٩٧٢)،ئەحمەد ڕەزا عابێد زادە(١٩٨٨)،خۆدادادعەزیزی(١٩٩٦)، سەید جەلال حسەینی (٢٠٠٧). جامی گەلانی  ٢٠١٥ بۆ یاریزانانێک وەک سەردار ئازموون، وریا غەفوری، وەحید ئەمیری ، مۆرتەزا پور گەنجعەلی  دەروازەی ڕۆیشتن بۆ داڕشتی سەرەکی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران بوو .

ئەحمەد ڕەزا عابێد زادە - خوا لێخۆشبوو ناسر حێجازی

 

سەرپەیڤ