کانونی دوھەم 07, 2019 16:17 Asia/Tehran
  • جامی گەلانی ئاسیا- ئیمارات/ هیند، تایلەندی تەفروتونا کرد/ سوریا بە فەلەستینی دۆڕاند

هەڵبژاردەی تۆپی پێی هیندستان یاریی خۆی لە پێشبڕکێکانی جامی گەلانی ئاسیا بە سەرکەوتنێکی پڕلەگۆڵ بەسەر تایلەنددا کۆتایی پێهێنا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر، دووهەم ڕۆژ لە حەڤدەهەمین خولی رکابەرییەکانی جامی گەلانی ئاسیا لە کاژێر١٧ی دوێنێ بە یاریی هەڵبژاردەی تۆپی پێی هیند وتایلەند لە یاریگەی "ئالی نەهیان"ی ئەبووزەبی پێوشوێن گیرا کەتێیدا هیندییەکان خەنیمی خۆیان چوار بە یەک شکست دا.

"چەتری" لە خولەکی٢٦و٤٧دا بەدوو گۆڵ، "تاپا" لە خولەکی٦٨ و "لالپخلۆئا" لە خولەکی٨٠ دا بۆ هەڵبژاردەی هیند گۆڵیان تۆمار کرد و تاکە گۆڵی تایلەندیش لەلایەن "دانگدا" وە لە خولکی٣٣دا تۆمار کرا.

هەروەها لە یاریەکی دیکەی دوێنێ، یاریی هەڵبژاردەکانی سوریاو فەلەستین لە حەڤدەهەمین خولی ڕکابەرییەکانی جامی گەلانی ئاسیا بەیەکسان کۆتایی پێهات.

لەدوا یاریی رۆژی دووهەمی حەڤدەهەمین خولی ڕکابەریەکانی جامی گەلانی ئاسیا لە کاژێر١٩:٣٠ رۆژی یەکشەممە هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوریاو فەلەستین لە یاریگەی شارجە کەوتنە ململانێ کە ئەو یارییەش بێ گۆڵ و بەیەکسان کۆتایی پێهات.

ئەو یارییە، چوارەمین یاریی ئەو خولەی پێشبڕکێکان و لە گرووپی دووهەمدا بەڕێوەچوو. لە یەکەم یاریی بەڕێوەچوونی ئەو گرووپە، هەڵبژاردەی ئۆردۆن توانی ئوسترالیای بەرەڤانیکەری پلەی پاڵەوانی بەئەنجامی یەک بە سفر شکست بدات.

سەرپەیڤ