کانونی دوھەم 07, 2019 18:33 Asia/Tehran
  • جامی ئاسیا-ئیمارات؛ سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی چین لەبەر هەڵەی گۆڵپارێزی قرقیزستان

هەڵبژاردەی تۆپی پێی چین توانی یەکەم یاریی خۆی لە جامی گەلانی ئاسیا بەبردنەوە لە قرقیزستان دەس پێ بکات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، هەڵبژاردەی تۆپی پێی چین و قرقیزستان لە یەکەم یارییان لە جامی گەلانی ئاسیا لە گرووپی سێهەم ئەمڕۆ دووشەممە لە یاریگەی ئەلعەینی ئیمارات کەوتنە ململانێ کە سەرەنجام تیمی چین توانی بە ئەنجامی دوو بە یەک سەربکەوێ.

لەو پێشبڕکێیەدا سەرەتا قرقیزستان بەگۆڵی"ئیسرائیلۆف" لە خولەکی٤٢ وەپێش چین کەوت و بە سەرکەوتوویی نیوەی یەکەمی یارییەکەی کۆتایی پێهێنا. بەڵام ئەوە تیمی چین بوو کە لە نیوەی دووهەمدا یاریی دۆڕاوی بەبردنەوە گۆڕی. "پاول ماتیاش" گۆڵپارێزی قرقیزستان لە خولەکی٥١دا بەهەڵە تۆپەکەی خستەنێو دەروازەی تیمی خۆیان هەتا ئەنجامی یارییەکە یەکسان ببێ.

لە خولەکی ٧٨یش یودابائۆ کە لەنیوەی یەکەمدا وەک یاریزانی جێگۆڕکێ پێکراو هاتەنێو یاریی، لەبەر خەفڵەتی بەرەڤانیکارانی قرقیزستانی گۆڵی دووهەمی بۆ چین تۆمار کرد هەتا چینیەکان لە یەکەم هەنگاودا ببنە خاوەن سێ خاڵ.

لە یاریەکی دیکەی ئەو گرووپە، کۆریای باشوور و فیلیپین پێکەوە دەکەونە ململانێ.

سەرپەیڤ