کانونی دوھەم 12, 2019 12:20 Asia/Tehran
  • چین بە دوهەمین سەرکەوتن گەیشتە قۆناغی یەک لاکەرەوە

هەڵبژاردەی چین بە راهێنەریی مارچێللۆ لیپی دوهەمین بردنەوەی خۆی لە جامی گەلانی ئاسیا 2019 بەدەست هێنا و مۆڵەتی هەڵکشان بۆ قۆناغی یەکلاکەرەوەی وەدەسهێنا .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەم یاریە لە تاقمی C جامی گەلانی ئاسیا رۆژی هەینی  لە یاریگەی موحەممەد بن زایید ی شاری ئەبووزەبی بەڕێوەچوو و هەڵبژاردەی چین بە راهێنەریی مارچێللۆ لیپی بە ئەنجامی سێ بە سفر لە هەڵبژاردەی فیلیپینی بردەوە .

چیان بەم سەرکەوتنە بە شەش خاڵ هەڵکشانی خۆی مسۆگەر کردو فیلیپینیش بێ خاڵ مایەوە .