کانونی دوھەم 12, 2019 16:59 Asia/Tehran
  • جامی گەلانی ئاسیا؛ ئێران بەسەرکەوتن بەسەر ڤێتنامدا بۆ قۆناخی یەلاکەرەوە هەڵکشا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە سەرکەوتنی دوو بە سفر بەسەر هەڵبژاردەی ڤێتنامدا، توانی بۆ قۆناخی یەکلاکەرەوەی جامی گەلانی ئاسیا هەڵکشێ.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە دووهەم یاریی خۆی لە جامی گەلانی ئاسیا٢٠١٩ لەگەڵ هەڵبژاردەی ڤێتنامدا کەوتە ململانێ و بە خستنەڕووی یارییەکی جوان و سەرکەوتووانەو بەئەنجامی دوو بە سفر توانی شەش ئیمتیاز وەربگرێ و هەڵکشانی بۆ قۆناخی هەشتەم یەکلا بکاتەوە.

ئەو یارییە لە کاتژمێر چواردەو سی خولەک بەکاتی تاران لە یاریگەی"ئالی نەهیان"ی شاری ئەبووزەبی و لە گرووپی چوارەمی پێشبڕکێکان، بەڕێوە چوو. داوەریی ئەو یارییە لەئەستۆی "محەممەد تەقی جەعفەری" سەنگاپوریدا بوو.

"کارلۆس کەی رۆش" ، هەڵبژاردەی ئێرانی بە سێ گۆڕان لەچاو یاریی ڕابردوو، ڕەوانەی گۆڕەپان کرد . لەو یارییەدا، "وریا غەفوری"، "محەممەد حوسێن کەنعانی زادگان" و"سامان قدوس" جێی "ڕامین رەزائیان"، "سەید مەجید حوسێنی" و"مەهدی توڕابی"یان گرتەوە.

هەڵبژاردەی ڤێتنام کە لەیاریی یەکەمدا لەگەڵ عێراق سێ بەدوو شکستی هێنابوو، یاریی ئەمڕۆی بوێرانە دەس پێ کرد بەڵام نەیتوانی هێڵی بەرگریی ئێران ببەزێنێ.

سەرپەیڤ