کانونی دوھەم 12, 2019 18:12 Asia/Tehran
  • دوانزە زانکۆی ئێرانی لەنێو زانکۆ سەرکەوتووەکانی جیهاندا

بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی ریزبەندیی زانکۆکانی جیهان، دوانزە زانکۆی ئێرانی کەوتنە ریزی زانکۆ سەرکەوتووەکانی جیهان.

بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، سەنتەری ریزبەندیی زانکۆکانی جیهان(CWUR) ئەنجامی ریزبەندیی زانکۆکانی جیهانی بڵاوکردەوە کە بەگوێرەی، زانکۆ ئازادە ئیسلامییەکان، زانکۆکانی تاران، زانستە پزشکییەکانی تاران، سەنعەتی شەریف، سەنعەتی ئیسفەهان، سەنعەتی ئەمیرکەبیر، تەربیەت مودەریس، عیلم و سەنعەت، زانکۆی شیراز، فیردەوسی مەشهەد، زانستە پزشکییەکانی شەهید بەهەشتی و زانکۆی شەهید بەهەشتی کەوتنەریزی هەزار زانکۆی سەرکەوتووی جیهان.

لەنێو پەنجاو حەوت وڵاتی ئیسلامیش تەنیا زانکۆکانی ئێران، تورکیا، مالزیا، میسر، عەرەبستان، پاکستان، لوبنان، نیجریەو تونس لەریزبەندیی زانکۆکانی جیهاندان.

ریزبەندیی زانکۆکانی جیهان لە حەوت فەکتەری کوالیتی فێرکاری، دامەزراندن بەگوێرەی ژماری خوێندکاران، کوالیتی ئەندامانی لێژنەی زانستی، دەیتاو وتارە زانستییەکان بەگوێرەی گشت ژماری وتارە زانستییەکان، کوالیتی چاپ و بڵاوکردنەوە بەگوێرەی ژماری وتاری توێژینەوەیی، ژماری وتاری لەچاپ دراو لەو گۆڤارانەی بەکارتێکەریی باڵاو بەپێی ژماری وتاری بەبەڵگە بۆ هەڵبژادنی زانکۆ سەرکەوتووەکانی جیهان کەڵک وەردەگرێ.