جامی نەتەوەکانی ئاسیا ، عێراق یەمەنی بردەوە
کانونی دوھەم 12, 2019 19:29 Asia/Tehran
تیمی نیشتمانی تۆپی پێ عێراق لە دوهەمین یاری خۆی لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا لەبەرانبەر یەمەن بە دەروشانەوەی هافبەکی پرسپۆلیس یاریەکەی بردەوە تا دیاری کرانی تیمی یەکەمی گروپی چوارەم ببسرێتەوە بە یاری کردن لە گەڵ هەڵبژاردەی ئێران .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر ، لە درێژەی پێشبڕکیکانی تۆپی پێ جامی نەتەوەکانی ئاسیا ولە گروپی چوار، ئەمڕۆ تیمی نیشتمانی عێراق لەبەرانبەر یەمەن یاری کرد ویاریەکەیش بە ئەنجامی سێی بە سەرسێفر کۆتایی پێ هات. مەهەند عەلی، ١١، بەشار ڕسن ١٩، وعەلا عەباس٩١ بۆ عێراق گۆڵیان لێدا. لەم پێشبڕکییانەدا تاریق هەمام وبەشار ڕسن یاریزانانی ئیستقلال وپرسپۆلیس لە سەرەتاوە لە داڕشتی تیمی عێراق دابوون وبەشاریش توانی گۆڵی دوهەمی تیمەکە بوەشێنێ .