شوبات 01, 2019 18:54 Asia/Tehran
  • جامی پاڵەوانەتی گەلانی ئاسیا لە سەر دەستی قەتەریەکان

جامی پاڵەوانەتیی جامی گەلانی ئاسیا درا بە هەڵبژاردەی قەتەرو یاریزانانی عەنابی پۆش کاپەکەیان بەرز کردەوە .

 

هەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر ئەمڕۆ هەینی لە یاری کۆتایی جامی گەلانی ئاسیا 2019 لە یاریگەی زاید سپۆرتس سیتی شاری ئەبووزەبی رووبەڕووی ژاپۆن  بۆووە و بە ئەنجامی سێ بە یەک سەرکەوت .

ئەلموعز عەلی لە خولەکی دوازدە ، عەبدولعەزیز حاتەم لە خولەکی 27 ، ئەکرەم عەفیف لە خولەکی 83 لەسەر خاڵی سزا پناڵتیان بۆ هەڵبژاردەی قەتەر لێدا تا قەتەر لە یەکەم ئامادەبوونی خویدا لە کۆی چوار هەڵبژاردەی کۆتایی جامەکە ، بە پاڵەوانەتیی گەلانی ئاسیا بگات .

 تاکومی مینامینۆ لە خولەکی 69دا یەکێک لە گۆڵەکانی قەتەری قەرەبوو کردەوە .

 رۆشەن ئیرماتۆف نابژیوانی ئەم یاریە بە شیباساکی ، ساکای و یووشیدا لە ژاپۆن و ئەکڕەم عەفیف لە قەتەر کارتی زەردی نیشاندا .

سەرپەیڤ