زۆرانبازی فەرەنگی ئێران خەڵاتی زێڕی وەرگرت
ئەمین کاویانی نژاد "وەرزشوانی ئێرانی خەڵاتی زێڕی کێبەرکێیەکانی زۆرانبازی فەرەنگی جامی وەهبی ئەمرەی تورکیای دەس خست .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ڕادیو تەلەفیزیون ، کێبەرکێیەکانی نێونەتەوەیی زۆرانبازی فەرەنگی جامی وەهبی ئامرەی تورکیا بە ئامادە بوونی 11 وڵاتی جیهان لە ئەستەمۆڵی تورکیا خەریکە بەڕێوە دەچێت و لە کۆتایی کێبەرکێیەکانی پێنح کێشی یەکەمی ئەو کێبەرکێیانە " ئەمین کاویانی " لە کێشی 72 کیلوگرام دا بە شکستی زۆرانبازێک لە وڵاتی تورکیا خەڵاتی زێڕی دەس خست . پویا ناسر پووریش بە سەرکەوتن بە سەر خەنیمێک لە تورکیا و سەعید عەبدولی بە سەرکەوتن بە سەر زۆرانبازێک لە بولگاریا لە کێشەکانی 55 و 82 کیلوگرانم بووە بە خاوەنی مێداڵیای بوڕونز . کێبەرکێیەکانی نێونەتەوەیی زۆرانبازی فەرەنگی جامی وەهبی ئامرەی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەمە بە بەڕێوە چوونی کێبەرکێیەکانی فیناڵ و ڕیز بەندی پێنج کێشی دووهەم کۆتایی پێی دێت .