نوێنەری سەندیکای جیهانیی زۆران : پێشوازی خەڵکی کرماشان لە جامی تەختی دا نموونەیی بوو
ئاشووک کۆمار نوێنەری سەندیکای جیهانیی زۆران ، پێشوازیی هاندەرانی کرماشانیی لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی زۆرانی ئازادی جامی تەختی بە هەرە باش نرخاند .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، ئاشوک کۆمار داوەری ئۆلەمپیکیی ئێس وان لە وڵاتی هیندستان و نوێنەری سەندیکای جیهانیی لە 39 مین دەورەی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی جامی تەختی بە ئاماژە بەم بابەتە وتیشی : پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی جامی تەختی بە ئامادەبوونی کەسە ناسراوەکانی زۆرانی ئێران و جیهان ئیعتباری باڵای لە نێو تۆرنمێنتە نێودەوڵەتیەکانی دونیادا وەدەسهێناوە .
نوێنەری سەندیکای جیهانیی زۆران لە بارەی بارودۆخی مێواندارەتی ئەم دەورەیە لەپێشبڕکێکان وتیشی : شاری کرماشان مێواندارێکی زۆر باش بوو و هەموو شتێک لە باری جێبەجێ کران ، رێکخستن و بەڕێوەبردنەوە گونجاو یان باشتر بڵێم هەرە باش بوو .
داوەری ئۆلەمپیکی زۆران وتیشی : خەڵکی کرماشان پێشوازیەکی زۆر باشیان لەم پێشبڕکێیانە هەبوو کە ئەم حاڵەتە بۆ من و تیمە بەشداربووەکان سەرنج راکێش و نمونەیی بوو .
39 مین دەورەی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی جامی تەختی بە ئامادەبوونی زۆرانگرانێک لە 9 وڵاتی بیانی و زۆرانگرانی ناسراوی ئێران لە رۆژانی 18 و 19 ی رێبەندان لە هۆڵی ئیمام خومەینی شاری کرماشان بەڕێوەچوو کە لە کۆتاییدا تیمی ئێران بە نازناوی پاڵەوانەتی گەیشت .