شوبات 12, 2019 14:15 Asia/Tehran
  • ڕێوڕەسمی کۆتایی کۆرەجەژنی فیلمی فەجر

کۆرەجەژنی فەجر بە ڕێکۆرداریەتی فیلمی" شەوێک کە مانگ کامڵ بوو" و پێشکەشکرانیی سیمۆرغی جەماوەری بە فیلمی " مەتری شەش و نیو" گەییشتە سیکانسی کۆتایی خۆی.

لەم رێوڕەسمە دا کە لە ئێواڕێ ٢٢ ڕێبەندانەوە بە پێشکەشکاری محەممەد ڕەزا شەهیدی فەر  دەستپێکرا، سەید عەباس ساڵحی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، حسەین ئینتزامی سەرپەرەشتی ڕێکخراوی سینەمایی وڵات و چەند کەسی تر لە هۆنەرمەندان وسینەماکاران و ئەکتێرە بەناوبانگە ئێرانییەکان بەشدارییان کردبوو.

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە کۆرەجەژنی  فەجر 

ژمارێک  لە بنەماڵەی شەهیدانی بەرگری پیرۆز، شۆرشی ئیسلامی و بەرگریکارانی حەرەمیش لەم ڕێو ڕەسمە دا بەشدار بوون. "مەرزیە هاشمی" هەواڵنێرە قۆڵبەستکراوەکەی پرێس تی ڤی لەلایەن ئەمریکاوە ، کە لەم بەینە دا ئازاد کرا لە ڕیزی ئامادەبووان لەم کۆرە جەژنە دا بوون .

مەرزیە هاشمی پێشکەشکار و داکیومێنت سازی پرێس تی ڤی

سیمۆرغی بلوورینی باشترین کورتە فیلم پێشکەش بە " منداڵی خۆوور" بە دەرهێنەری محەممەد کارت کرا. سیمۆرغی بلوورینی باشترین داکیومێنت درا بە " بەهارستان ماڵی گەل" بە دەرهێنەری بابەک بەهداد. سیمۆرغی بلوورینی باشترین فیلمی سینەمایی ڕوانینی نوێی درا بە فیلمی " گالتە باز" بە دەرهێنەری  هۆمایون غەنی زادە.

لەم ڕێوڕەسمە دا هەروەها دوای بڵاو بوونەوەی بەشگەلێک  لە فیلمی ٢٣ کەس،ڕێزیان گرت لە ٢٣ ئازادەی بەرەڤانی پیرۆز . ژمارێک لە ئازادەکان هاوڕێلەگەڵ ئەکتێرە تازە لاوەکان کە ڕۆڵی ئەوانیان گێراندووە لە فیلم ٢٣" کەس"  داهاتنە سەر شانۆ  ولەلایەن وەزیری ئیرشاد و دەبیر کۆرەجەژنی فەجر و سینەماکرانی  دیکە ڕێزیان لێگیردرا. سیمۆرغی بلوورینی باشترین فیلمی ڕوانینی نوێی درایە فیلمی "٢٣ کەس".

جیاوازترین فەرشی سووری کۆرەجەژنی فەجر  بە ئامادە بوونی ئازادەکانی هەشت ساڵ بەرگری پیرۆز

لەم ڕێو ڕەسمە دا هەروەها پەیامی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی خوێندرایەوە. ڕۆحانی لە پەیامەکەی دا هۆنەری حەوتەمی وەک زمانێکی ڕەسەن زانیوە بۆ ڕاگواستنەوەی چەمک و ماناکان و جەختیکردووە سینەما لە وێنەی کارامەترین ئامرازەکانی پەرە وگەشەی کەڵتورییە.

سیمۆرغی بلوورینی باشترین ئەکتێری پیاو دوای خوێندنی ناوی لە لایەن  محەممەد بۆزۆرگ نیاوە پێشکەشی " هووتەن شەکیبا " کرا بۆ دەورگێری لە فیلمی شەوێک کە مانگ کامڵ بوو.

ئێلناز شاکر دۆست و هووتەن شەکیبا دوو براوەی خەڵاتی سیمۆرغی  بلوورین

 سیمۆرغی بلوورینی باشترین ئەکتێری ژن دوای خوێندنەوەی ناوی  لە لایەن پوران درەخشەندەوە   پێشکەشی "ئیلناز شاکر دۆست" کرا. ئێلناز شاکر دۆست دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەی شوکرانە بژێری خودای کرد و گوتی هان دانی ئێوە  لەم ڕێبازە دابایخی ئەم هەموو هەوڵ و کۆششی منی هەبوو.

 

 

سەرپەیڤ