ئادار 10, 2019 16:17 Asia/Tehran
  • موژگان ڕەحمانی  ئافرەتی زێڕینی داڕتی ئێران هەم لەنوێ درەوشایەوە

موژگان ڕەحمانی بە ئامادە بوون لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی سلانگوری 2019 کە یەکەم هەتا سێهەمی مارچ لە مالزیا بعەڕێوەچوو توانی لە دوو بەشی تاکەیی وتیمی دوو مێداڵیای پڕبایخ بە خۆی تەرخان بدات .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە  لە پەیوەندیە گشتیەکانی  ئەنجومەنی داڕتی پارێزگای تاران  لە بەشی  تیمی  کە بە ئامادە بوونی  26 تیمی هاوڕێ بوو   تیمی"   ئەی  ئێم جی "  پێکهاتوو  لە  جانانی کوپال  یاریزانی   ژومارە   یەکی   هێندستان  و  ئاسویکا ماهێس  یاریزانی  مالزیایی هاوڕێ  لە گەڵ موژگانی  ڕەحمانی  ئەندامانی  ئەو تیمە   بوون  کە توانیان بگەنە  فیناڵی ئەو خولە لە کێبەرکێیەکان  و لە هەمبەر    تیمی  فیلیپین یاریەکەیان دانا  و نازناوی پڕبایخی  پاڵەوانیەتی  ئەو خولە  لە کێبەرکێیەکانیان وەدەس هێنا . لە بەشی تاکەییش  کە بە ئامادە بوونی  90  یاریزانی  ئافرەت  بەڕێوە چوو  موژگان  ڕەحمانی  چووە  کۆڕی 8  یاریزانی  سەرتر کە لەو قوناغەدا بە ئاکامی 2 بە 4 لە  شکستی خوارد  و گەیشتەی پلەی پێنجەم .