ھەڵبژاردەی شمشێربازیی چەکی سابێری ئێران بوو بە دوھەمی جیھان
ئادار 11, 2019 10:14 Asia/Tehran
ھەڵبژاردەی شمشێربازیی چەکی سابێری ئێران بە شکستیھێنان لە بەرامبەر کۆریای باشوور و وەدەسھێنانی نازناوی جێگری پاڵەوانەتی ، کۆتایی ھێنا بە کاری خۆی لە موندیاڵی ئیتالیا .
بەپێی راپۆرتی ھەواڵدەریی مێھر ، فیناڵی پێشبڕکێکانی شمشێربازیی جامی جیھانیی ئیتالیا لە بەشی تیمی دا رۆژی یەکشەممە لە پادووا و لە نێوان دوو ھەڵبژاردەی ئێران و کۆریای باشوور بەڕێوە چوو .
لەم یاریەدا ھەڵبژاردەی ئێران بە ئەنجامی ٤٥ بە ٢٨ لە بەرامبەر خەنیمی مودەعی خۆیدا شکستی ھێنا و بە نازناوی جێگری پاڵەوانەتی گەیشت .
بەر لەم یاریە ، ھەڵبژاردەی ئێران لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لە بەرامبەر ئیتالیادا سەرکەوتبوو . ئیسپانیا ، کەنەدا و ھەنگاریا لەو ھەڵبژاردانەی دیکە بوون کە ئێران بەسەریاندا سەرکەوتبوو .