ئادار 11, 2019 15:55 Asia/Tehran
  • باسکەی یانەکانی ڕۆژاوای ئاسیا؛ تیمی باسکەی پێترۆشیمی توانی لە نوێنەری سوریا بباتەوە

تیمی باسکەی پێترۆشیمی بەندەری ئیمام یەکەم یاریی خۆی لە پێشبڕکێی یانەکانی رۆژاوای ئاسیا بەسەرکەوتن بەسەر تیمی"ئەلجەیش" کۆتایی پێ هێنا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، پێشبڕکێکانی باسکەی یانەکانی رۆژاوای ئاسیا لە ڕۆژی ڕابردووەوە بەفەرمی لە ئۆردۆن دەس پێ بوو.

تیمی پێترۆشیمیی بەندەری ئیمام و شیمیدەری تاران نوێنەرانی ئێرانن لەو خولەی ڕکابەرییەکاندا.

تیمی پێترۆشیمی کە لە گرووپی یەکەمی پێشبڕکێکان دایە، سەرلەئێوارەی رۆژی یەکشەممە لە یەکەم یاریی خۆی لەگەڵ تیمی ئەلجەیشی سوریا کەوتە ململانێ کە توانی ئەو تیمە بە ئەنجامی٩٣ بە٧٣ بباتەوە.

لە چوارچێوەی ئەو پێشبڕکێیانە، تیمی شیمیدەر ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری فەلەستین ململانێ دەکا.