ئادار 11, 2019 16:09 Asia/Tehran
  • پێشبڕکێی پێرسپۆلیس- ئەلسەد، ململانێی نێوان دوو گۆڵپارێزی مەزنی ئاسیا

ماڵپەڕی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، یاریی پێرسپۆلیس- ئەلسەد، ی بە ململانێی دوو گۆڵپارێزی مەزنی ئاسیا لێکدایەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ خولی دووهەمی قۆناخی گرووپیی خولی پاڵەوانانی ئاسیا لە دووشەممەوە بەڕێوە دەچێ و لە یەکێک لە هەستیارترین یارییەکانی ئەو قۆناخە، تیمی ئەلسەد لە دۆحە میوانداری تیمی پێرسپۆلیسە.

ماڵپەڕی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، خاڵ و بابەتی هەستیاری هاوپێوەند بە یارییەکانی ئەو قۆناخەی پێشبڕکێکانی خستووەتەڕوو کە یەکێکیان تیشک دەخاتەسەر بەرەوڕووبوونەوەی گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەی ئێران و قەتەر دەکا.

ئەو ماڵپەڕە نووسیویەتی : ئەو یارییە ململانێی نێوان دوو گۆڵپارێزی مەزنی ئاسیایە.

"عەلیڕەزا بەیرانوەند" گۆڵپارێزی پێرسپۆلیسی وەرزی ڕابردوو بە کردەوەی شیاوی خۆی، بوارخۆشکەر بوو بۆ سەرکەوتنی دوو بە یەکی پێرسپۆلیس بەسەر ئەلسەد لەکۆی دوو یاریی چوون وگەڕانەوەو هەڵکشان بۆ دواقۆناخ.

دواجارێک کە "الشیب" کەوتەهەمبەر تیمی پێرسپۆلیس لە دۆحە، بە هۆی ئەوەی لەدوا خولەکەکانی یارییەکەدا سزای پێناڵتی لەسەر "عەلیپور"ی بەناو تۆمارکرا، تیمەکەی بەرەوڕووی شکست کردو لەو کێشمەکێشەدا، لەهەمبەر بەیرانوەنددا یاریەکەی دۆڕاند بەڵام گۆڵپارێزی ئەلسەد ئێستا پێشکەوتنی زیاتری کردووەو زۆر ئازاتر لەڕابردوویە.