ئادار 12, 2019 14:00 Asia/Tehran
  • تیمی کۆنگفووی ئێران پاڵەوانی ڕکابەرایەتیی نێودەوڵەتیی ئەرمەنستان

تیمی کونگ فووی لاوان و گەورەساڵانی ئێران، بوو بە پاڵەوانی ڕکابەرایەتیی نێودەوڵەتیی ئیرەوان (ئەرمەنستان).

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە ئیرەوانەوە؛ تیمی کونگ فووی ئێران کە لە چوارچێوی دوو تیمی لاوان و گەورەساڵاندا لە ڕکابەرایەتیی نیودەوڵەتیی ئەرمەنستان بەشداری کردبوو، رۆژی دووشەممە و لە کۆتایی ئەو ڕکابەرایەتییەدا بە دەس خستنی ٨ میداڵیای زێڕ، ٣ زیو و ٤ برۆنز، پلەی یەکەمی ئەو ڕکابەرایەتییانەی بە دەست هێنا.

لە ڕکابەرایەتیی نێودەوڵەتیی کونگ فووی ئەرمەنستاندا، جگە لە ئێران، تیمەکانی وڵاتانی ئەرمەنستان، ڕووسیا، گورجستان و بلاڕووسیش بەشداریان کردبوو.