ئادار 14, 2019 14:56 Asia/Tehran
  • تیمی فوتساڵی ئێران چووە ڕیزی سێھەمی ھەڵکەوتەکانی جیھانەوە

تیمی فوتساڵی ئێران وێڕای دەستخستنی ١٦٦٣ خاڵ ھەروا لە ڕیزی سێھەمی ھەڵکەوتەکانی جیھاندایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی ئیرنا، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی جێی بڕوای (world futsal ranking،) تیمی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران لەم مانگەی مارس دا، ھەر وەک مانگی پێشوو ( فڤریەی ٢٠١٩) توانیویەتی پاش تیمە ھێزمەندەکانی برازیل و ئەسپانیا لە پلەی سێھەم دا ڕاوەستێت.

تیمی نیشتیمانیی ئاراژانتین لەم ڕیزبەندییەدا ھەروەک ئێران بە ١٦٦٣ خاڵی ھاوبەشەوە لە پلەی سێھەم دا ڕاوەستاوە.

تیمەکانی ڕووسیا، پۆرتۆگال، کازاخستان، ئیتالیا، ئۆکرانیاو پاراگۆئێش لە پلەکانی پێنجەم ھەتا دەھەم دا ڕاوەستاون. ژاپۆن تیمەکەی دیکەی ئاسیایە کە لە پلەی چواردەھەمی جیھاندایە.