ئادار 15, 2019 17:50 Asia/Tehran
  • تازەلاوی ئیرانی ، میدالیای بورونزی  پێشبڕکێکانی ڕاکردنی مەیدانی پاڵەوانەتی تازە لاوانی ئاسیای بە دەست هێنا

نوێنەری تازە لاوی هەڵبژاردەی ڕاکردنی مەیدانیی ئێران میدالیای بورونزی ماددەی دووهەزار مەتری بەلەمپەری سێیەمین خولی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی تازەلاوانی ئاسیای بە دەست هێنا .

لەسێیەمین خولی  پێشبڕکێکانی  ڕاکردنی ەیدانی  تازەلاوانی ئاسیا، سەیدە فاتمەی سیما شادکام، نوێنەری  هەڵبژاردەی  ئێران توانی لە پێشبڕکێکانی دووهەزار مەتری بە لەمپەر بە تۆمارکردنی ریکوردی ۷:۳۲.۵۳  دەققە، میدالیای بورونز بە دەست بێنێ.

لەم پێشبڕکێیانە ، وەرزشڤانێک  لە وڵاتی ژاپۆن بەریکوردی  ۷:۰۶.۵۳ دەققە بوو بە پاڵەوان و وەرزشڤانێک  لە وڵاتی کازاخستانیش  لە کاتی ۷:۲۲.۸۸ دەققە  پلەی دووهەمی بە دەست هێنا.دڵنیا بەیگم خان نوێنەری هەڵبژاردەی  ئێرانیش لە ماددەی  سەد مەتر توانی بە تۆمارکردنی ریکوردی ۱۲.۳۶ چرکە، وێرای بە دەست هێنانی پلەی یەکەم لە تاقمی سێیەمی پێشەکی  بگاتە قۆناخی بەر لە کۆتایی  . 

سێیەمین خولی  پێشبڕکێکانی ڕاکردنی مەیدانی پاڵەوانەتی تازەلاوانی ئاسیا لە هونگ کونگ لە پازدەی مارس دەست پێکراوە و هەتا جەڤدەی ئەم مانگەی درێژەی دەبێت.

سەرپەیڤ