ئادار 18, 2019 21:53 Asia/Tehran
  • داب و نەریتی جوان و کەونارایی جێژنی نەورۆز لە ئێران

لە ئێراندا داب و نەریتەکانی پێش دەس پێ بوونی ساڵی نوێ تایبەتن و لێرەدا ئاماژە دەکەینە هەندێک لەوانە. ئەم داب و نەریتانە لە نزیک بە مانگێک پێش هاتنی ساڵی نوێ دەس پێ دەبن و هەتا 13 ڕۆژ پاش ئەوە بەردەوام دەبن.

لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵ، پەیامهێنەرانی بەهار و نەورۆز لە سەر جاددە و شەقام و کووچە و کۆڵانەکان لە شار و لە گوندەکان دەر دەکەون و بە گوتنی گۆرانی و شادی و شانۆ، مزگێنی ڕۆیشتنی زستان و هاتنی بەهار دەدەن بە خەڵک. لە داب و نەریتە باوەکانی ڕۆژانی کۆتایی ساڵ، خاوێن کردنەوەی ماڵ و حاڵە. ئەم هەنگاوە بۆ ئەوە جێبەجێ دەکرێ کە بە خاوێنییەوە بچنە پیریی نەورۆزەوە.

کوردەکان هەر لە کۆنەوە هاوڕێ لەگەڵ ڕێو ڕەسمێکی یەکجار زۆر نەورۆزیان کردووە بە جەژن. یەکێ لە وان ڕەێوڕەسمی کۆسەگەردی یە کە لە گوندەکانی کوردستان دا باوە، لە ڕاستی دا کەسێک لە دوایین ڕۆژانی پێش لە جەژنی نەورۆز بە جلو بەرگی وەک کۆسە کە دەبێتە هۆی شادی و پێکەنینی خەڵکی لە کووچە و کۆڵانەکان دا دەگەرێ و بە قسەی سەرنجڕاکێش  خەڵکی لە بوونی خۆی ئاگادار دەکاتەوە.

لە داب و نەریتە جوانەکانی خەڵکی شاری هەمەدان لە کاتی تەحویلی ساڵ ئەمەیە کە دەستیان دەکەنە نێو تۆنگی ماسی،ماسی دەگرنە نێو دەستیان و ئارەزوویەک دەکەن و پاشان ماسییەکە ئازاد دەکەن.تالشییەکان بۆ ئامادەکردنی حەڵوا گرنگایەتی زۆر ئەدەن و بەم ڕێو ڕەسمە دەلێن "حەڵباسازی".کچانی گەنج و خاتوونانای نێو ماڵ بەو پەڕی سەلیقەوە هەوڵئەدەن ئەم خواردەمەنی تایبەت بە جەژنی نەورۆز بەبۆن و بەرامەی خۆش ئامادە بکەن.

خەڵکی  بووشێهر جگە لە سفرەی حەوت سین، سفرەیەکی حەوت میمیشیان هەیەکە بریتییە لە ماسی ، مەیگوو، میوە، مامر، مۆرەبا، ماست و مەشکەفی. لە قووچان دا باوە  کە حەڤدە ڕۆژ بەر لە دەستپێکرانی جەژن دەڕۆنە دەشتو سارا و بەردێک لە شوێنێک دادەنین،یەک دوو حەوتە دواتر دەگەڕێنەوە بۆ شوینی بەردەکە ئەگەر لە ژێر بەردەکە دا گیاو گژ ڕووابێت ئەمە بە باش و نیشانەی خێرو بەرەکەت دەزانن.

داب و نەریتە کەوناراییەکان و ئاهەنگی نەورۆز لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کە شوێنی کۆبوونەوەی ئەتن و هۆزە جۆراوجۆرەکانی ئێرانە خاوەنی تایبەتمەندی سەرەنج ڕاکێشن. لەم پارێزگایە لە ناوەڕاستی مانگی ڕەشەمەدا تەپ و تۆزی ماڵان بە داب و نەریتێکی تایبەت دەسڕنەوە و لە ئەنجامدا هەموو لایێک بۆن و بەرامە و شکڵ و شێوەیێکی تازە و نوێ بە خۆیەوە دەگرێت.

لە شەوی گۆڕانی ساڵ، کوردەکانی باشووری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئاوڕ هەڵ دەکەن. لەم پارێزگایەدا پاش سەری ساڵ و دەسمۆچان و پیرۆزبایی گوتن ،گەورەکان جێژنانە دەدەن بە منداڵەەکان و دواتریش هاتووچۆ و سەردانی ماڵی یەکتر دەکەن، وا باوە کە سەرەتا بچووکەکان دەچنە سەردانی ماڵی گەورەکانیان و پاش ئەوە هەموو پێکەوە دەچنە ماڵی ئەو کەسانەی وا لە ساڵی ڕابردوودا کەسێکیان لێ مردووە و وەک دەڵێن "قەرە بایرام"یانە.

 

سەرپەیڤ