نیسان 15, 2019 12:57 Asia/Tehran
  • تیمەکانی زۆرانی ئازادو فەڕەنگیی ئێران و بە دوهەم بوون لە پێشبڕکێکانی تورکیا

هەڵبژادەکانی زۆرانی ئازاد و فەڕەنگیی تازەلاوانی ئێران بوون بە پاڵەوان و جێگری پاڵەوانی پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی جامی سەرکەتنی تورکیا .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، لە پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازاد ، هەڵبژاردەی ئێران بە وەدەسهێنانی 6 مەدالیای زێڕ ، سێ مەدالیای زیو و دو مەدالیای برۆنز بە نازناوی پاڵەوانەتی گەیشت و تیمەکانی تورکیا و قەزاقستانیش بوون بە دوهەم و سێهەم.

لە  پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی زۆرانی فەڕەنگییش هەڵبژاردەی ئێران بە وەدەسهێنانی سێ مەدالیای زێڕ ، دو برۆنز و 6 زیو بوون بە دوهەم .

 پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی جامی سەرکەوتنی تورکیا  لە 11 تا 14 ی نیسان لە ئانتالیای تورکیا بەڕێوەچوو .

سەرپەیڤ