نیسان 16, 2019 23:05 Asia/Tehran
  • لەدایکبوونی حەزرەتی عەلی ئەکبەر و ڕۆژی گەنج

ئەمڕۆ ڕۆژی گەنج وڕۆژی لەدایکبوونیی پر لەبەختەوەری حيزرەتی عەلی ئەکبەر کوری ئیمام حسەین(ع)ـە.عەلی ئەکبەر گەنجێکی خۆشناوە کە سیمای و ئاکاری زۆر وەک رەسووڵی خۆدا(ص) بوو.


حەزرەتی عەلی ئەکبەر  گەنجێکی بە ئەخلاق و بەئەزموون بوو و عیبادەت و تەقوا وپارێزکارییەکی بێ وێنەی هەبوو. لە باوەی خۆی حەزرەتی عەلی(ع) دڵێری و بەجەرگ بوون وخەباتکاری بە میرات بردبوو .دەنگی خوێندنەوەی قورئانیی،هەر دڵێکی بەرەو لای خۆی ڕادەکێشا و ڕووحی بەرز و ئیلاهی ئەوی دەردەخست.کەسانێک کە لەنزیکەوە ڕەسووڵی خودایان دیتبوو بە بیستنی دەنگی قورئان خوێندنەوەی عەلی ئەکبەر سەریان سوور دەمایەوە و پێکەوە دەیانگوت ئایا ئەوە موحەممەدی مۆستەفایە وا قورئان دەخوێنێتەوە؟!


حەزرەتی عەلی ئەکبەرکە لە ڕیزی  جوانترین و ئاکاربەرزترینی لاوانیی سەردەمی خۆی بوو لە ڕۆژی عاشورا لەباوکی ئیمام حسەین(ع) داوای ئیزنی کرد تا بڕوات بۆ گۆڕەپانی شەڕ و حەزرەتیش خێرا ئیزنی پێدا.پاشان ئیمام حسەین(ع) بەشێوەیەکی خەمبار سەیری ڕۆڵەی خۆی کرد و فرمێسکی هەڵوەراند.بەڕێزی قامکی نیشانەی خۆی بەرەو ئاسمان بەرزکردەوەو دەڵێن دواتر ڕدێنی مۆبارەکی گرتە دەستی و گوتی: خودایان تۆ شایەت بە بۆ ئەم خەڵکە ،گەنجێک وا زیاتر لەهەمووان وەک ڕەسوولی تۆ دەچوو بەرەو ئەوان ڕۆیشت ئێمە هەرکات تاسەباری پێغەمبەری تۆ دەبووین تەماشای سیمای ئەومان دەکرد.

 

 

لەڕوایات دا هاتووە پێغەمبەری نازداری ئیسلام (د.خ) دۆعای دەکرد بۆ یەکێ لە یارانی گەنجی خۆی و دەیفەرموو : خودایا با ئەم گەنجە لە تەمەنی لاوی خۆی سوودمەند بێت. مەبەستی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) ئەمە بوو کە ئەم گەنجە خۆی دوور بخات لە شەهوەت و گوناح و بە داوێن پاکی و ئاکار بەرزی ژیان بەرێتە سەر وەها گەنجێک لای خوداوەند پاداشتێکی بەرامبەر حەفتا و دوو سدیق هەیە.

 

 

ئایەتوڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی ڕێبەری شۆرشی ئیسلامی کە هۆگری زۆریان بە گەنجەکان هەیە  هەر لەمبارەوە فەرموویەتی؛ کەڵک وەرگرتن لە تەمەنی لاوی و گەنجی ئەمەیە کە ئینسان سەردەمی گەنجیەتی خۆی لە پێناو عیبادەتی خوداوەند تێپەڕکات. ئیتاعەتی خوداوەند هەر نوێژ خوێندن نییە.لە گۆڕەپانی بەربڵاوی ژیان،نموونەی زۆر بۆ ئیتاعەتی خوداوەند هەیە وگرینگترینی  دووری کردنە لە سووچ و تاوان و گوناحە. ئێوەی گەنج وا، وانە دەخوێننەوە ئەمە ئیتاعەی خودایە،دەسپێشخەری دەکەن،ئیتاعەی خودایە،هەوڵدان لە گۆڕەپانە جۆر بە جۆرەکانی زانستیی هەمووی ئیتاعەی خواوەندە.

 

 

 

سەرپەیڤ