نیسان 17, 2019 20:30 Asia/Tehran
  • چوارەمین خولی فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ بانە بە شێوەی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت

بەرپرسی سێهەمین فێستیڤاڵی سەرتانسەری هەڵپەڕکێ بانە بە وتنی ئەوەی کە هەوڵ دەدەین ئەو شارستانە وەکوو پێتەختی هەڵپەڕکێ بناسرێت، وتی: چوارەمین خولی ئەو فێستیڤاڵە بە شێوەی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید ڕەزا خوشبەخت شەوی سێشەممە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی سێهەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ بانە، وتی: ئەم خولە لە فێستیڤاڵی بانە لە ٢٧ تا ٢٩ ی خاکەلێوە لە شارستانی بانە بەڕێوە دەچێت.

خوشبەخت بە وتنی ئەوەی کە دەورەکانی یەکەم و دووهەمی ئەو فێستیڤاڵە بە شێوەی پاریزگایی بەڕێوە چوو، وتی: لە سێهەم خولی ئەم فێستیڤاڵە بڕیار درا کە بە شیوەی ناوخۆیی ئێران بەڕێوە بچێت.

بەرپرسیسیهەمین فێستیڤاڵی سەرتانسەری هەڵپەڕکێ سارستانی بانە بە وتنی ئەوەی کە هەوڵ دەدەین ئەو شارستانە وەکوو پێتەختی هەڵپەڕکێ بناسرێت وتی: چوارەمین خولی فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ بانە بە شێوەی نێودەوڵەتی بەرێوە دەچێت.