May 18, 2019 07:46 Asia/Tehran
  • خانمە کاراتەبازی ئێران گەیشتە فیناڵی لیگی جیهانیی

تەراوەت خاکسار نوێنەری تیمی کاراتەی ژنانی ئێران رۆژی هەینی گەیشتە فیناڵی لیگی جیهانیی زنجیرەی ئەی لە ئەستەموڵی تورکیا .

بە راپۆرتی ئیرنا ، تەراوەت خاکسار لە رۆژی یەکەمی دوهەمین قۆناخی لیگی جیهانیی کاراتەوان لە ساڵی 2019 لە کێشی ژێر 55 کیلۆدا بە سەرکەوتن لە بەرامبەر هەموو خەنیمەکانی بە فیناڵ گەیشت .

هەروەها مەهدی قەراریزادە کارتەکای کێشی ژێر 84 کیلۆی ئێرانیش گەیشتە یاریی کۆتایی لیگی جیهانیی کاراتە زنجیرەی ئەی لە ئەستەموڵ .

دوهەمین قۆناخی لیگی جیهانیی کاراتە وان لە ساڵی 2019 دا لە رۆژی هەینیەوە بە ئامادەبوونی هەزار و 813 کاراتەکا لە 102 وڵاتی جیهانەوە لە شاری ئەستەموڵ دەسپتێبووە .