ته‌مووز 04, 2019 07:02 Asia/Tehran
  • ئاوڕدانەوەیێک لە خووخدە بەرزەکانی حەزرەتی فاتیمەی مەعسوومە (د.خ) – (تایبەتی ساڵەهاتی لەدایکبوونی بەڕێزی و ڕۆژی کچان)

ئەمڕۆ ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵەهاتی لەدایکبوونی ئافرەتێکی بەڕێز لە ئالوبەیتی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ). لە یەکەم ڕۆژی مانگی زیقەعدەی ساڵی 173ی ک. م، خودا کچێکی دایە ئیمام مووسا کازم (د.خ) کە ناوی فاتیمەیان لەسەر دانا. ئەم خاتووە بەڕێزە نازناوی جۆراوجۆری بووە کە بەناوبانگترینیان مەعسوومەیە. حەزرەتی مەعسوومە خوشکی بەڕێزی ئیمامی ڕەزایە (د.خ) .

 

حەزرەتی فاتیمەی مەعسوومە لە یەکەمی زیقەعدەی ساڵی 173ی ک. م لە شاری مەدینە هاتووەتەسەر دونیا. گڵکۆی بەڕێزی لە شاری قومدایە و لە ڕیوایەتەکاندا پێداگری زۆر کراوە لەسەر زیارەتی گڵکۆی پیرۆزی.

ئەم خاتووە بەڕێزە نازناوی جۆراوجۆری بووە کە بەناوبانگترینیان مەعسوومەیە. حەزرەتی مەعسوومە خوشکی بەڕێزی ئیمامی ڕەزایە (د.خ) .

گڵکۆی بەڕێزی لە شاری قومدایە.

حەزرەتی فاتمەی مەعسوومە (س) مەزهەری کەماڵات و سەرچاوەی زۆر فەزیلەتێک بوو.

حەزرەتی فاتیمەی مەعسوومە لە نێوان منداڵەکانی ئیمامی کازم (ع)دا پاش حەزرەتی ڕەزا (د.خ) لە باری زانستی و ئاکار و ڕەوشتەوە، پلەوپایەیێکی بەرزی هەبووە.حەزرەتی فاتیمەی مەعسوومە (د.خ) نوقمی عیبادەت بوو.

بەڵام یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییە گرینگەکانی حەزرەتی مەعسوومە (د.خ) باسی پلە و پایەی شەفاعەتی ئەو بەڕێزەیە.

سەرترین و باڵاترین جێگا و پلەوپایەی شەفاعەت پەیوەندی بە ڕەسوووڵی خودا (د.خ)وە هەیە کە لە قورئانی پیرۆزدا بە مەقامی مەحموود ناودێر کراوە. بەڵام لە نێوان ئافرەتاندا ئاماژە کراوەتە دوو کەس لە ماڵباتی ڕەسووڵی نازدار و گوتراوە کە پلەی شەفاعەتیان پێ بەخشراوە. حەزرەتی فاتیمەی زارا (د.خ) یەکەم ئافرەتە و حەزرەتی فاتیمەی مەعسوومە (د.خ) ئەوی دیکەیانە، هەر لەم پەیوەندییەدا حەزرەتی ئیمام جەعفەری سادق (د.خ) فەرمووی: "بە شەفاعەتی ئەو، هەموو ڕێڕەوانی من دەچنە بەهەشتەوە."

لە ڕۆژی لەدایک بوونی کەریمەی ئەهلی بەیت، حەزرەتی فاتمەی مەعسوومە (س)، حەرەمی پاکی ئەو خاتوونە بەڕێزە لە شاری پیرۆزی قوم هەڵکەوتوو لە باشووری تاران، نوقمی شادی و خۆشییە.

ڕێ و ڕەسمی جەژنی لەدایک بوونی حەزرەتی فاتمەی مەعسوومە (س) لە مزگەوتی پیرۆزی جەمکەران و مزگەوتەکانی دیکە، حسێنییەکان و شوێنە ئایینییەکانی پارێزگەی قوم بە ئامادەبوونی بەربڵاوی هۆگران و شەیدایانی بنەماڵەی پاکی پێغەدمبەر (د.خ) بەڕێوە دەچێ.

هەروەها ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی فاتمەی مەعسوومە (س) لە هەموو هۆگران و شەیدایانی بنەماڵەی پاکی پێغەمبەری نازداری ئیسلام (د.خ) پیرۆزبایی دەکات.

سەرپەیڤ