ته‌مووز 13, 2019 15:59 Asia/Tehran
  • سەردەشت بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێکانی کاراتەی خانمانی رۆژاوای ئێران

سەردەشت پلەی پاڵەوانیی پێشبڕکێکانی کیوکۆشینی کاراتەی ماتسۆیی خانمانی رۆژاوای وڵاتی بەدەست هێنا.

بەرپرسی بەڕێوەبردنی ئەو پێشبڕکێیانە رۆژی شەممە لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنادا وتی: ٢٣٠کەس لەخانمانی وەرزشکار لە لقی کاراتەداو لەریزی تەمەنیی جیاجیا لە دوو بەشی "کاتا" و"کۆمیتە" بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە بوون.

باران گەوهەری وتی: لەو ڕکابەرییانەدا تیمی سەردەشت بە٣٩میدالیای زێڕ پلەی یەکەمی بەدەست هێناو تیمەکانی بانە بە ١٤ میدالیای زێڕ و بۆکان بە هەشت میدالیای زێڕ بەریز لە پلەی دووهەم و سێهەمدا ڕاوەستان.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە ئەو پێشبڕکێیانە بۆ سێهەم خولی بەدوای یەکدایە کە لەسەردەشت بەڕێوە دەچێ، وتی: بارودۆخی شیاوی بەڕێوەچوونی ئەو پێشبڕکێیانە لەباری کوالیتی و چەندایەتی لە سەردەشت بووە بەهۆ هەتا ئەو شارە بۆ چەند ساڵی بەردەوام وەک میوانداری ئەو پێشبڕکێیانە هەڵبژێردرێ.

شێوازی ماتسۆیی کۆنترین شێوازی کیوکۆشین لە بەشی شێوازی ئازادی کاراتە دێتەئەژمار کە لە بیست و چوار پارێزگای وڵات چالاکە. تیمی کاراتەی خانمانی شێوازی کیوکۆشین ماتسۆیی سەردەشت بە بەدەست هێنانی زیاتر لە چل پلە و میدالیای لەئاستی وڵاتداو ٢٠٠ورزشکار یەک لە چالاکترین تیمە وەرزشیەکانی ئەو شێوازە لە ئازەربایجانی رۆژاوا دێتەئەژمار.

سەردەشت زیاتر لە پێنج هەزار وەرزشکاری هەیە.