ته‌مووز 15, 2019 17:23 Asia/Tehran
  • کاتاکاران یەکەم نوێنەرانی ئێران، بەرنامەی پێشبڕکێکانی کاراتەی پاڵەوانیی ئاسیا ڕاگەیێندرا

شانزەهەمین خولی پێشبڕکێکانی کاراتەی پاڵەوانیی ئاسیا بەڕکابەریی کاتاکاران لە هەینیی ئەم حەوتەوە لە تاشکەند دەس پێ دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، پێشبڕکێکانی کاراتەی پاڵەوانیی ئاسیا بەئامادەبوونی٣٤٠ وەرزشکاری سی و سێ وڵات بۆ ماوەی سێ رۆژ بەمیوانداریی ئۆزبەکستان بەڕێوە دەچێ.

بەپێی بەرنامەی ڕاگەیێندراو، تیروپشکی ئەو ڕکابەرییانە سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ئەنجام دەگرێ و پێشبرکێکانیش لە رۆژی هەینییەوە دەس پێ دەبێ.

بەپێی بەرنامە، هەینی٢٨ی پوشپەڕ پێشبڕکێکانی پێشەکیی کاتای تاکەکەسی و تیمیی خانمان و پیاوان، ململانێی کێشەکانی٥٠-، ٥٥-، ٦١-، ٦٨-و٦٨+کیلۆگرامی خانمان هاوڕێ لەگەڵ کێشەکانی ٥٥-، ٦٠- ، ٦٧-، ٧٥-، ٨٤- و٨٤+ کیلۆگرامی پیاوان بەڕێوە دەچێ.

لەرۆژی کۆتاییش ڕێکەوتی یەکشەممە٣٠ی پووشپەڕ ڕکابەریی کۆمیتەی تیمیی خانمان و پیاوان لە خولی پێشەکییەوە هەتا ریزبەندی و فیناڵ و سەرەنجام ڕێوڕەسمی کۆتایی بەڕێوە دەچێ.