تازەلاوانی تێکواندوکاری ئێرانی بە دوای دووپات کردنەوەی شانازیەکان
تهمووز 15, 2019 17:43 Asia/Tehran
هوگوپۆشانی تازەلاوانی ئێرانی بۆ ئامادە بوون لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانیەتی تازە لاوانی ئاسیا سەرلە بەیانی پێنجشەمە 27 پوشپەڕ گەیشتنە شاری عەمانی ئەردەن .
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە دەیەمین خولی کێبەرکێکانی پاڵەوانیەتی تازە لاوانی ئاسیا لە سی پوشپەڕەوە بۆ ماوەی دوو ڕوژ بەڕێوە دەچێت . هۆگوپوشانی تازە لاوی ئێران بۆ ئامادە بوون لە کێبەرکێیەکانی پاڵەوانیەتی تازە لاوانی ئاسیا سەرلەبەیانی پێنجشەمە 27 پوشپەڕ دەچنە ئەمانی ئەردەن . یەلدا ڕەنجبەر ڕێنوێنی ئەو تیمە و ندا زارع وەک سەرڕاهێنەر و مەعسوومە موحەمدیان و لەیلا خەزایی وەک سەر ڕاهێنەری ئەو تیمەن . لە خولی بەرلەو ڕکەبەرایەتیانە ؛ کچانی تازە لاوی وڵاتەکەمان لە سەر سەکۆی پاڵەوانیەتی وەستاون و تیمی کوڕانیش بوون بە نایب پاڵەوان .