"خەونەکان له قووڵایی" گەیشته فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "salento"ی ئیتالیا
ته‌مووز 16, 2019 09:19 Asia/Tehran
فیلمی ئەنیمەیشنی کوردیی "خەونەکان له قووڵایی" بەشداریی لە فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "salento"ی ئیتالیا دەکات.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنیمەیشنی "خەونەکان لە قووڵایی" کە سناریۆکەی هی هونەرمەدی کۆچکردووی بانەیی "رەحیم زەبیحی" و بەرهەمی دەرهێنەری کورد "ڕه‌زا محه‌مه‌دی"یە، لە لایەن حەوزەی هونەری کوردستانەوە بەرهەم هاتووە.
ئەم فیلمە ۱۰ خولەکیە به سێ ته‌کنیکی نیگارکێشی له‌سه‌ر شووشه، سینه‌ماتۆگرافی تاک فرێمی و ئێدیت ، نیگارکێشیی دیجیتاڵی فریمه‌کان به پێنووسی چوار لارج و دوو ڕەهەندی به‌رهه‌م هێنراوه.
فستیڤاڵی جیهانی فیلمی "salento"ی ئیتالیا ڕۆژی ۱۳ی خەرمانان دەست پێدەکات.