ته‌مووز 16, 2019 13:54 Asia/Tehran
  • هونەرمەندی خۆشنووس محەمەد سابری سابر کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند محەمەد سابری سابر، خۆشنووس و لە هونەرمەندە ناودارەکانی بواری هونەرە جوانەکانی کوردستان، پاش ماوەیەک نەخۆشین، ئەمڕۆ بەیانی لە سنە کۆچی دوایی کرد.

بە راپۆرتی هەواڵنێری مێهر،  مامۆستا سابر لە هونەرمەندانی بەناوبانگی خۆشنووسی پارێزگای کوردستان بوو کە ماوەی ساڵێکە گیروودەی نەخۆشینی شێرپەنجەیە و بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە ۲۵ی پووشپەڕ، لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە کۆچی دوایی کرد.

 هونەرمەند محەمەد سابری سابر ساڵی ۱۳۲۴ لە سەقز لە دایک بووە. دواتر کاری هونەری دەستپێکردووە و بووەتە مامۆستای خۆشنووسی و ۱۱ ساڵ بەرپرسی ئەنجومەنی خۆشنووسانی کوردستان بووە و زیاتر لە ۵۰ ساڵ ئەو هونەرەی خۆی بە خەڵک فێر کردووە.

مامۆستا سابر سەدان پیشانگای خۆشنووسی لە ئێران و دەرەوەی ئێران بەڕێوە بردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە بەرجەستە سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی مامۆستا سابر دەکات.