ته‌مووز 17, 2019 10:22 Asia/Tehran
  • وەرزشکاری ئێرانی توانی میدالیای زێڕی بەرزکردنەوەی قورسایی کەمئەندامانی جیهان بەخۆتەرخان بکا

وەرزشکاری دەستەی٨٠کیلۆگرامی ئێران لەپێشبڕکێکانی بەرزکردنەوەی قورسایی کەمئەندامانی جیهان لە قەزاقستان توانی میدالیای زێڕ بەدەست بێنێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "ڕوحوڵڵا ڕۆستەمی" وەرزشکاری کەمئەندامی ئێرانی، رۆژی سێ شەممە بەکۆنترۆڵ کردنی قورسایی٢٣٦کیلۆگرامی توانی یەکەم میدالیای زێڕی کاروانی ئێران بەدەست بێنێ.

لەو لقەدا وەرزشکارانی چینی ومیسری لە ریزی دووهەم و سێهەمدا ڕاوەستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕۆژی حەوتەمی ڕکابەرییەکان، "سەید حامید سوڵحی پور" لە دەستەی٩٧کیلۆگرام و هەروەها "سامان ڕەزی" و "عەلی ئەکبەر قەریب شی" وەرزشکارانی ئێرانی لە دەستەی ١٠٧ کیلۆگرامدا لەگەڵ خەنیمەکانیان دەکەونە ململانێ.

پێشبرکێکانی بەرزکردنەوەی قورسایی کەمئەندامانی پاڵەوانیی جیهان لە١٢ی ژوولایەوە بە ئامادەبوونی٤٤١ وەرزشکار لە حەفتا و هەشت وڵات ، بەمیوانداریی شاری نورسوڵتانی پایتەختی قەزاقستان خەریکە بەڕێوە دەچێ.