ته‌مووز 17, 2019 11:00 Asia/Tehran
  • وەرزشکاری ئێرانی توانی میدالیای زیوی پێشبڕکێکانی بەرزکردنەوەی قورسایی کەمئەندامانی جیهان بەدەست بێنێ

"نادر مورادی" وەرزشکاری ئێرانی لە پێنجەمین رۆژی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکانی بەرزکردنەوەی قورسایی کەمئەندامانی پاڵەوانیی جیهان لە قەزاقستان، لە دەستەی٧٢کیلۆگرامدا بە بەرزکردنەوەی قورسایی٢٠٢ کیلۆگرامی لە پلەی دووهەمی جیهاندا ڕاوەستاو میدالیای زیوی ئەو کێشەی بەخۆ تەرخان دا.

لەو دەستەی پێشبڕکێکان وەرزشکاری چینی لە پلەی یەکەمداو وەرزشکاری نیجریاییش لە ریزی سێهەمدا ڕاوەستا.

پێشبڕکێکانی بەرزکردنەوەی قورسایی کەمئەندامانی پاڵەوانیی جیهان بە ئامادەبوونی٤٤١وەرزشکار لە حەفتاو هەشت وڵات، بەمیوانداریی شاری "نورسوڵتان"ی قەزاقستان خەریکە بەڕێوە دەچێ.