ته‌مووز 17, 2019 18:15 Asia/Tehran
  • پشک خستن بۆ جامی گەلان و جامی جیھانی، تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بوو بە ھاوگروپی عێراق، بەحرەین، ھۆنگ کۆنگ و کامبۆج

ئاھەنگی پشک خستنی ھەڵبژاردنی تۆپی پێی جامی گەلانی ئاسیای ٢٠٢٣ ی چین و جامی جیھانیی ٢٠٢٢ی قەتەر لە مالێزی بەرپا کراو تیای دا خەنیمەکانی تیمی نیشتیمانیی ئێران لەم قۆناغەدا دیاری کران.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری میھر، ئاھەنگی پشک ھاویشتنی خولی یەکەمی ھەڵبژاردنی جامی جیھانیی ٢٠٢٢ و جامی گەلانی ٢٠٢٣ ی چین ئەمڕۆ چوارشەممە لە بنکەی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بەرپا کرا.

مەھدیی تاج سەرۆکی فیدراسیۆنی ئێرانیش لە ئاھەنگەکەدا بەشدار بوو.

لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنی جامی گەلانی ئاسیاوجامی جیھانیی ٢٠٢٢ی قەتەر چل تیم بەشدارن کە لە ھەشت گروپی پێنج تیمی خەریکی ململانێ دەبن. ئەم ڕکەبەرییانە لە ٥ی دیسامبەری ٢٠١٩ەوە ھەتا ٩ی ژوئەنی ٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت.

لە ھەر گروپێک تیمی یەکەم و چوارتیمی دووھەمی ھەڵکەوتە دەگەنە قۆناغی کۆتایی ھەتا بە تێکڕایی ١٢ تیم لە دوو گروپی قۆناغی کۆتایی ھەڵبژاردن، جامی جیھانیی ٢٠٢٢ی قەتەر بەرپا بکەن. بۆ ھەڵبژاردنی جامی گەلانی ئاسیاش ٢٤ تیم دەگەنە قۆناغی دووھەم.

شێوازی دابەشکردنی تیمەکان لە ھەشت گروپ و تیمی نیشتیمانیی ئێران لە گروپی سی لەگەڵ تیمەکانی کامبۆج، عێراق، بەحرەین، ھۆنگ کۆنگیش ھاوگروپ دەبن.