ئاب 03, 2019 09:48 Asia/Tehran
  • سالەهاتی پێکهێنانی ژیانی حەزرەتی عەلی (ع) و حەزرەتی فاتیمە (س)  (ڕۆژی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش)

ژیانی ئاسمانی حەزرەتی عەلی (ع) و حەزرەتی فاتیمە (ع)

لەم ڕۆژە پیرۆزەدا حەزرەتی عەلی (ع) کوڕە مام و جێگرەوەی ڕەسووڵی خودا (د.س) لەگەڵ چاکترین ئافرەتی جیهان، پەیمانی عەشق و ئەوینی بەست و خوداش خۆشەویستترین نێردراوی خۆی کردە شاهیدی ئەم پەیمانە.

بەرەکەتی زەواجەکەی حەزرەتی عەلی (ع) و حەزرەتی زەهرا (س) ، تەمەنێکی بە درێژایی هەتاو هەیە،. جوانی ئەم ژیانە هێندە زۆر و شوێن دانەرە کە یاد و بیرەوەرییەکەی هەتاهەتایە لە مێژوودا دەمێنێتەوە.

بەهۆی بایەخی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و جێ و شوێنی بنەماڵە لە تەندرووستی تاک و کۆمەڵگا، ساڵوەگەڕیی پەیوەندی ئاسمانیی حەزرەتی عەلی (ع) و حەزرەتی فاتیمە (س) لە ڕۆژژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، وەکوو ڕۆژی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش ناودێر کراوە.

پێکهێنانی ژیانی هاوبەش دەکرێ بە شوێن دانەرترین ڕووداوی ژیانی هەر ژن و پیاوێک بزانین، ڕووداوێک کە بێتوو بە درووستی و بە ئاگادارییەوە بێت، لە داهاتوودا دەبێتە هۆی گەشە و نەشەی ژیانی ژن و مێرد و منداڵەکانیان. زەواج لە هەموو ئایینەکان و لەوانە لە مەسێحیەت و ئایینی جووەکانیشدا بە شێوەیێکی جیاواز بەڕێوە دەچێت، بەڵام لە ئیسلامدا، پتر لە ئایینەکانی دیکە بایەخ دراوەتە پرسی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش.

ئەم ئایینە پیرۆزە، بۆ ژن و پیاو بۆ هەر کامێکیان بە پێی جۆری خۆیان، مافێکی جودا و بنەماگەلێکی تایبەتی لەبەرچاو گرتووە.

گرینگترین قازانج و ئامانجی زەواج، پێکهێنانی بنەماڵەیە. خۆشەویستی لە نێوان ژن و مێرد و پێکهێنانی ناوەندێکی هاوبەش بۆ ژیانێکی نوێ، دەبێتە هۆی هێوری و ئۆقرەی ئەوان و دواتر تۆکمە بوونی کەسایەتی ئەوانی بەدواوە دەبێت. بێتوو ناووەندی بنەماڵە تەندرووست و پاوەجێ بێت، کار دەکاتە سەر داهاتووی تاکەکان و هەروەتر لە سەر دۆخی کۆمەڵگاش، بە شێوەی ئەرێنی شوێن دانەر دەبێت.

 

سەرپەیڤ