ئاب 13, 2019 14:03 Asia/Tehran
  • پلەی سێهەم بۆ ئێران لە پێشبڕکێ سەربازیەکانی چین

تیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لقی چەکی سووک نازناوی سێهەمی پێشبڕکێ نێودەوڵەتیە سەربازیەکانی چین 2019 ی وەدەس هێنا .

بە پێی راپورتی ئیرنا ، تیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لقی چەکی سووکدا رۆژی یەکشەممە دوای تیمەکانی چین و کازاخستان کەوتە پلەی سێهەم .

پێشبڕکێ نێودەوڵەتیە سەربازیەکانی چین 2019 لە رۆژی 24 ی تەمووزەوە لە شاری کۆرلای پارێزگەی سین کیانگی باکووری رۆژاوای چین دەسپێبووە و تا 18 ی ئاب درێژەی هەیە  .

 پێشبڕکێ نێودەوڵەتیە سەربازیەکانی چین 2019  کە لە ژێر ناوی " پێشبڕکێ سەربازیەکانی چین - روسیا " دەناسرێ ، هاوکات لە دە وڵاتی ئێران ، روسیا ، ئەرمەنستان ، هیندستان ، بیلاروس ، کازاخستان ، مەغولستان ،ئۆزبەکستان ، کۆماری ئازەربایجان و چین بەڕێوە دەچێ .

 ئەم پێشبڕکێیانە لە ئیرانیش بڕیارە لە دوو لقی بنئاوگەڕان لە قووڵایی  لە دورگەی کیش و پێشبڕکێی ڕێگا لە تاران بەڕێوەچێ .

 

سەرپەیڤ