ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی جیهان؛ ٢ زێر و ٢ برۆنز بۆ ئێران
ئاب 18, 2019 08:57 Asia/Tehran
نوێنەرانی زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی جیهاندا دوو میداڵیای زێر و دوو برۆنزیان بە دەست هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ڕۆژی شەممە و لە کۆتایی ڕکابەرایەتیی پێنج کێشی یەکەمی ڕکابەیاتەیی زۆرانی فەرنگیی لاوانی جیهان، "محەممەد ناقووسی" و "عەلی ئەکبەر یوسفی" نوێنەرانی کێشی ٧٧ و ١٣٠ کیلۆگرامی ئێران توانیان میداڵیای زێڕ بکەنە مل.
"پوویا دادمەرز" و شاهین بەداغی"ـیش بە ڕیز لە کێشی ٥٥ و ٦٣ کیلۆگرام بوونە خاوەنی میداڵیای برۆنز.
ڕکابەرایەتیی پێنج کێشی یەکەمی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی لاوانی جیهان ڕۆژانی هەینی و شەممە لە شاری "تالین"ی وڵاتی ستۆنیا بەڕێوە چوو.