پلەی سێهەمی شەترەنج بازە ئێرانییەکان لە ڕکابەرییەکانی بەدەست وبردی تازە لاوانی جیهان
ئاب 18, 2019 18:00 Asia/Tehran
شەترەنجبازە ئێرانییەکان پلەی سێهەمی رکابەرییەکانی پاڵەوانی بە دەست وبردی تازەلاوانی جیهان لە مینسکی بیلاڕووسیان بە خۆ تەرخان داوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر، دۆسییەی رکابەرییەکانی پاڵەوانی شەترەنجی بە دەست وبردی تازە لاوانی جیهان لە مینسک لە بیلاڕووس داخرا و باراد یەگانێگی بە ڕێتینگی ١٥٤٥ وێڕای دەستخستنی ٧.٥ خاڵ ،پلەی سێهەمی ڕیزبەندی ژێر هەشت ساڵی بە خۆ تەرخان داوە.
هەر لەم ڕیزبەندییە دا ئارمین سەمیمی بە ٧ خاڵ لە پلەی دەهەم ڕاوەستا. لە رکابەرییەکانی پاڵەوانی شەترەنجی بە دەست وبردی جیهان وەرزشڤانان لە ٣٦ وڵات پێکەوە ململانیان کرد.