ئاب 19, 2019 16:31 Asia/Tehran
  • ڤوشووی پالەوانی ئاسیا-برۆنێئی؛ کچانی دۆئێلین نیشانی بۆرۆنزیان دەستخست

دەیەمین خولی ڕکابەرییەکانی پالەوانی ڕیزبەندی تەمەنی ئاسیا بە دەست خستنی میدالیایەکی برۆنز بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەمان لە برۆنێئی دەستپێکرا.

بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر، ئەم رکابەرییانە کە بەیانی ئەمرۆ بە ئامادە بوونی ٤٠٠ ڤوشووکار لە ٢٠ وڵات لە دوو بەشی تالۆ(ئەنجام دانی فورم) و ساندا(خەبات) بە میوانداریی برۆنێئی و هاوکات لەگەڵ بەڕێوە بردنیی پێشبرکێکانی بەشی دوئێلین(بەرەنگاربوونەوەی نۆمایشی) دەست پێکرا و هەڵبژاردەی ئێران توانی مێدالیای برۆنز دەستبخات.

هەروەها تیمی دوئیلینی کورانی ئێران بە هاوڕێیەتی موحەممەد عەلی مەجیری، تاها بەدیعی و عەلی شەکوری بە ٩.٢٥ خاڵ پلەی شەشەمیان دەستخست.

لە دریژەی ئەم لە پێشبرکێیانە و لە ڕکابەرییەکانیی  نۆرەی ئێوارێ و لە کاژێر ١٥ بەکاتی تاران تاها بەدیعی لە تالۆ و بۆ بەرێوە بردن یفۆرمی"چانگ چوان"، شاهین بەنی تالیبی لە "نێن دائۆ" و حسەین قیبلە نۆما لە "گوئێن شۆ"،فاتمە جەزینی و مۆنیرە پەناهی لە "چانگ چوان" و نازەنین بازدار لە "نین دایۆ" بەرەوڕووی خەنیمەکانی خۆیان دەبنەوە.