ئاب 22, 2019 08:19 Asia/Tehran
  • بەبۆنەی ساڵڕۆژی لە دایکبوونیی حەوتەمین ئەستێرەی درەوشانی ئاسمانی ئیمامەت و ویلایەت ئیمام مووساکازم (ع)

ئیمام کازم(ع) لە بیستەمین ڕۆژی مانگی زیحەججەلەساڵی١٢٨ مانگی لە ناوچەی ئەبوالە نزیک مەدینە ،لەدایکبوو.باوکی بەڕێزی ئیمام سادق(ع) لە کاتی لەدایکبوونیی کورەکەی کازم(ع) فەرمووی: خوداوەند باشترین ئینسانەکانی بەمەن بەخشیوە و بە خەڵات بە پێشکەشی کردووم. بەڕێزیان لە دایکبوون تابە نوری خۆیان،ڕووناکایی ببەخشن بە ئەوینداران حەق و حەقیقەت.ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ئیمام مووسا کازم لە گشت ئەویندارانی حەق و حەقیقەت پیرۆز بێت.

هەنگاو هەڵگرتن بە گوێرەی ڕاسپێرییەکانی قورئان، لە تایبەتمەندییەکانیی هەرە گەورەی پیاوانی ئیلاهی و بەتایبەت ئیمامانی مەعسوومە.ئیمام مووسا بێن جەعفەر (ع)ـیش بە پێوشوێن گرتنیی ئەم شێوازە، فێری هەموو موسولمانان و پەیرەوان خۆی کرد کە بە قووڵبوونەوە و تێفکرین لە قورئانی پیرۆز و پەیرەوی کردن لە قوورئان، ژیانی خۆیان ئاوێتەی نووری ئیلاهیی بکەن، چوونکا ئەم کتێبە ئاسمانییە، ڕێو ڕەسمی دروست وڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤ بە ئێمە نیشان ئەدات.

ئیمام کازم (ع) لە ماوەی ٣٥ ساڵ ئیمامەتی خۆیان، ڕۆڵێکی بەبایخیان بووە لەمەڕ بووژاندنەوەی مەعاریفی قوورئانی.بەڕێزیان وەکوو یەکێ لە پێشەوایانی هیدایەت سەرنجی تایبەتی ئەدا بەم کتێبە ئیلاهییە و نەک تەنیا خەڵکی بانگ دەکرد بۆ خوێندنەوەی و هەنگاو نان بە گوێرەی ئایاتی قورئانی، بەڵکوو بەڕێزیشی،لەم کارە دا لە چاو هەموو خەڵکی سەردەمی خۆی پێشڕەوتر بوو.

ئیمام مووساکازم(ع) بە هۆی عیبادەتی زۆر و ڕێگاو ڕەویشتی کە لێوانلێو بوو لە تەقوا وپارێزکاری بە "عبدالصالح" و بە هۆی سێبوری و زاڵبوون بەسەر ڕق وتوورەیی و هەروهاسێبووری بەرامبەر گیرو گرفتەکانی زەمان، بە "کازم" ناوبانگی دەرکرد.بەڕێزی توانی هاوکات لەگەڵ حەق خوازی و دژایەتی کردنی زۆڵم وستەم وەکوو ئامانجێکی ئارمانی لە ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی خۆی دا، بەرامبەر گوشارەکانی زاڵمان وزۆڵم و ستەمی بێ ئەژمار کەلە لایەن دوژمنانەوە بەڕێوە دەچوو سێبوری بکات و بە تاقەت هێنانی تەنگ وچەڵە و زیندانەکانی درێژماوە لە بنەماکانی حەق و بەها وبایخە ئینسانییەکان بەرەڤانی بکات.

ئەمە ڕوون و ئاشکرایە کە پاوەجێی و بەرخۆدان لە ڕێگای حەق پێویستی بە پاڵپشتێکی بە هێز هەیە. بە گوێرەی ڕاسپێرییەکانی قورئانی پیرۆز، باشترین پاڵپشتی ئینسانی حەق خۆاز،پاڵدان بە پەروەردگاری عاڵەمە.خوداوەند لە قورئانی پیرۆز دەفەرمێ لە سەبرو نوێژ داوای یارمەتی بکەن.ئیمام مووسا کازم(ع)بە پەیرەوی کردن لەم ڕێنموونییەی قورئانی پیرۆز، لەڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتەکانی لاڕێ وباتڵ،لە سەبر و نوێژ یاری وەردەگرت و لە شان و شکۆی ساختەی ستەمکاران، نەختێکیش نەدەترسا و بەڕێگای خۆی بە گوێرەی ڕاسپێرییەکانی قورئانی پیرۆز درێژەی ئەدا.

 

سەرپەیڤ