سەرکەوتنی تازەلاوانی والیباڵیستی ئێران لە یەکەم هەنگاوی پاڵەوانەتی جیهاندا
ئاب 23, 2019 09:39 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی والیباڵی تازەلاوانی ئێران کاری خۆی لە ڕکابەرایەتییەکانی پاڵەوانەتیی والیباڵی جیهان بە بردنەوە لە هەڵبژاردەی تازەلاوانی بولگاریا دەست پێ کرد.
لە ڕکابەرایەتیی والیباڵی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی جیهان ٢٠١٩ کە لە وڵاتی تونس بەڕێوە دەچێ، هەڵبژاردەی والیباڵی تازەلاوانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە یەکەم یارییەکەیدا بە ئەنجامی ٣ بە ١ لە بولگاریای بردەوە.
تیمی والیباڵی تازەلاوانی ئێران لە گرووپی دووەمی ڕکابەرایەتیی تازەلاوانی جیهان لەگەڵ ئیتالیا، کۆماری چێک، بولگاریا و کۆلۆمبیا لە یەک گرووپدایە.
تیمی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە دووەم یاریی خۆیدا لەگەڵ تیمی کۆماری چێک دەچێتە مەیدانەوە.
تیمی والیباڵی تازەلاوانی ئێران پێشتر دوو جار بووە بە پاڵەوانی جیهان و دوو جاریش پلەی دووەمی ئەو ڕکابەرایەتییە جیهانییەی بە دەست هێناوە.