ئه‌یلوول 11, 2019 11:29 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەسەر هەڵبژاردەی هۆنگ کۆنگدا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یەکەم یاریی فەرمیی خۆی لەژێر چاودێریی"مارک ویلمۆتس"دا، بەسەر هەڵبژاردەی هۆنگ کۆنگدا سەرکەوت.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و هۆنگ کۆنگ رۆژی سێ شەممە لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنیی مۆندیالی٢٠٢٢ی قەتەر و جامی گەلانی ئاسیا٢٠٢٣ی چین لە یاریگەی سەرەکیی هۆنگ کۆنگ کەوتنە ململانێ کە ئەویارییە بەئەنجامی دوو بە سفر بەقازانجی ئێران کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامە، ئێران یەکەم سێ ئیمتیازی خۆی لە یەکەم یاریی گرووپی سێهەمی هەڵبژاردنیی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر و جامی گەلانی ئاسیا٢٠٢٣ی چین بەدەست هێناو پاش بەحرەینی چوار ئیمتیازی لە دوو یاریدا، کەوتە ڕیزی دووهەم.

ئەوە پێنجەمین پێشبڕکێی ئێران وهۆنگ کۆنگە کە پێنجەمین بردنەوەی بۆ وەرزشکارانی ئێرانی بەدواوە بوو.

بەرلەوە ، لە یاریەکی دیکەی ئەو گرووپە، تیمی تۆپی پێی بەحرەین بەئەنجامی یەک بەسفر هەڵبژاردەی کامبوجی بردەوە.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە دووهەم یاریی خۆی پێنج شەممە١٠ی ئۆکتۆبر لە یاریگەی ئازادیی تاران لەگەڵ تیمی کامبوج دەکەوێتە ململانێ.

ئێران لە گرووپی سیی خولی دووهەمی هەڵبژاردنیی مۆندیالی٢٠٢٢ی قەتەر و جامی گەلانی ئاسیا٢٠٢٣ی چین لەگەڵ تیمەکانی هۆنگ کۆنگ، کامبوج، بەحرەین و عێراق هاوگرووپە.

سەرپەیڤ