ئه‌یلوول 18, 2019 17:16 Asia/Tehran
  • دەسپێکی لیگی پاڵەوانانی ئوروپا بە تۆمارکردنی گۆڵی سەردار ئازمون/ ڕاوەستانی بارسێلۆناو شکستی لیڤرپول

وەرزی نوێی پێشبڕکێکانی لیگی پاڵەوانانی ئوروپا لە بارودۆخێکدا دەس پێ بوو کە لە شەوی دۆڕانی لیڤرپول و ئەنجامی یەکسان بۆ بارسێلۆنا، وەرزشکاری ئێرانیی تیمی زێنیتی ڕووسیا توانی یەکەم گۆڵی ئەو پێشبڕکێیانە تۆمار بکات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، وەرزی نوێی پێشبڕکێکانی لیگی پاڵەوانانی ئوروپا شەوی ڕابردوو بە بەڕێوەبردنی هەشت پێشبڕکێ لە وڵاتانی جۆربەجۆر دەس پێ بوو کە یەکێک لەو پێشبڕکێیانە لە گرووپی ئێفدا تیمی بارسێلۆنا هەمبەر بە دۆرتمۆندی ئاڵمان بەئەنجامی یەکسان و بێ گۆڵ کۆتایی پێهات. ئەو ئەنجامە یەکسانە لەبارودۆخێکدا بەدیهات کە تیمی دۆرتمۆند تەنانەت پێناڵتییەکیشی بەرکەوت بەڵام لەکیس خۆی دا. لە یارییەکی دیکەی ئەو گرووپەدا ململانێی تیمی ئینتێری ئیتالیاو ئەسلاڤیای پراگیش هیچ بەرەوەیەکی نەبوو.

لیڤرپول ، کە لەهەوڵی بەدەستەوەگرتنی پلەی پاڵەوانیی ئەو پێشبڕکێیانەیە، ئەو ڕکابەرییانەی بە دۆڕانێک بەئەنجامی دوو بە سفر هەمبەر بە تیمی ناپۆلی دەس پێ کرد.

لە پێشبڕکێیەکی دیکەی شەوی ڕابردوودا، تیمی زێنیتی ڕووسیا بە بەشداریی سەردار ئازمون میوانی لیۆنی فەڕانسە بوو. سەردار ئازمون لەو یارییەدا لەحاڵێکدا کە زەبری وێکەوتبوو، توانی لە خولەکی٤١دا بۆ زێنیت گۆڵی تۆماار کرد هەتا یەکەم گۆڵی ئەو وەرزەی پێشبڕکێکانی لیگی پاڵەوانانی ئوروپاش بەناوی خۆی تۆمار بکا.