ئه‌یلوول 19, 2019 13:06 Asia/Tehran
  • باڵەی پاڵەوانەتیی ئاسیا، سەرکەوتنی ئێران لە بەرامبەر ھیندو گەییشتنی بە قۆناغی یەک چوارەمی کۆتایی

تیمی نیشتیمانیی باڵەی ئێران دوێنێ لە دوایاریی خۆی دا لە خولی دووھەمی قۆناغی گروپیی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە بەرەوڕووی ھیند بووەو لێبڕاوانە یارییەکەی پێ دۆڕاند.

بە پێی ڕاپۆرتی پارس تودەی،تیمی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە دووھەمین یاریی خۆی دا لە قۆناغی دووھەمی گروپی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە ھۆڵی ١٢ ھەزار کەسیی وەرزشگای ئازادیی تاران بۆ تیمەکەی ھیند چووە مەیدانەوەو توانی لە سێ سێتی بەردەوام دا یارییەکەی پێ بدۆڕێنێ.

تیمی نیشتیمانیی باڵەی ئێران ھەر سێ سێتی یارییەکەی بە ڕیز بە سەرەتیی ٢٥ بە ١٦، ٢٥ بە ٢١ و ٢٥بە٢١ بە قازانجی خۆی کۆتایی پێ ھێنا.

تیمی نیشتیمانیی باڵەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممەش لە سێ سێتی بەردەوام دا چینی بە چۆکدا ھێنا.

ئا بەمجۆرە یاریزانانی ئێرانی بە دوو سەرکەوتن لە بەرامبەر چین و ھیند ڕێیان لە قۆناغی یەک چوارەمی کۆتایی کەوت.

تیمی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە قۆناغی دووھەمی گروپیی ئەم کێبەرکێیانە لەگەڵ تیمەکانی چین و ھیندو ئۆسترالیا ببوو بە ھاوگروپ.

بیستەمین خولی کێبەرکێی باڵەی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە ١٣ ھەتا ٢١ی سپتامبەر لە تاراندا بەڕێوە دەچێت.