ئه‌یلوول 19, 2019 19:23 Asia/Tehran
  • کۆتایی چالاکی تیمی بۆکس لە پاڵەوانی جیهان

بە شکستی سەیدشاهین مووسەوی بەرامبەر مارسیال ،تیمی بۆکسی ئێران بە ٥ سەرکەوتن کۆتایی دابە کاری خۆی کە رکابەرییە جیهانییەکان دا.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری مێهر،رکابەرییەکانی بۆکسی پاڵەوانی جیهان لە ١٨ـی خەرمانان بە ئامادەبوونی ٣٦٥ بۆکسۆر لە ٧٨ وڵاتی جیهان لە یەکاترینبورگی ڕووسیا دەستپێکرا. هەڵبژاردەی بۆکسی وڵاتەکەمانیس بە ٦ بۆکسۆر لەم ڕکابەرییانە دا بەشداری کرد.

 لە درێژەی ئەم  ڕکابەرییانە ڕۆژی چوارشەممە سەید شاهین مووسەوی لە ٧٥ کیلوگرام لە قۆناخی چارەگی بەر لە فیناڵ بەرەو ڕووی ئۆمیر مارسیاڵ لە فیلیپین بوو و لەئاکام دا ئەم بۆکسۆرە فیلیپینییە بە دەنگی داوەران بوو بە براوەی مەیدان.

 ئەم بۆکسۆرە فیلی پینییە پێشینەی پاڵەوانی و جێگری پاڵەوانی ئاسیا، برۆنزی  یارییەکانی ئاسیای زێری لاوانی جیهان و ... لەکارنامەکەی داهەیە.

هەڵبژاردەی  بۆکسی ئێران لەم ڕکابەرییانە ٥ سەرکەوتنی وەدەستهێناوە و بۆ دووهەمین جار لە مێژووی بۆکسی ئێران بۆکسۆرێکی ئێرانی چووە ڕیزی ٨ کەسی سەرتر.